«

»

Dec 08

Print this Post

قوربانیانی نەزانی و سیاسەتی كوردستان

پێویستە سەرۆك بارزانی لیژنەیەكی دیكەی لێكۆڵینەوە پێكبێنێت، بێجگە لەو لیژنەیەی كە پێكیهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانانەی لە زاخۆ و بادینان ئەنجامدران. ئەو لیژنەیە دەبێ پێداچوونەوە لە كاری پارتی لەو ناوچانە بكات لەوكاتەی كۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی كەوتۆتە بەردەست لە ساڵی 1991.

بێجگە لەوەی كە وردە وردە دەردەكەوێت كە دەستێكی دەرەكی هەیە بۆ تێكدان و زیانگەیاندن بە هەموو لایەك، ئەو رووداوانە زیانێكی زۆر گەورەشیان لە هەرێمی كوردستان و نێوبانگەكەیدا. دەبێ دامەزراوەی سیاسی كوردستان بەجیدی بڕوانێتە ئەوە رووداوانە و لە هۆكارەكانی بكۆڵێتەوە و بەرپرسیارێتی ئەوەش بگرنە ئەستۆ بەوەی كە كولتووری نەزانی و تووندوتیژیان دروستكردووە.

هەفتەی رابردوو دەربارەی بەرزبوونەوەی رۆڵ و بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستانم نووسی، بەتایبەتی لە سیاسەتەكانی ئەم ناوچەیەدا، دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارتە سیاسییە كوردییەكانی سووریا. كەچی ئەم هەفتەیە ئێمە باس لە بارودۆخی ئاڵۆزی هەرێمی كوردستان دەكەین كە چۆن نەزانی و (جەهل) و نالێبووردەیی دەتوانێ هەموو شتێك تێكبدات.

بە كورتی، ئەمە روویدا: لە وڵاتێكدا كە دەڵێ ئەو بەشێكە لە جیهانی مۆدێرن و ئازاد، گرووپێكی گەنج كە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار بیست ساڵانەوەیە، لەلایەن مەلایەكەوە هاندران و پاشان رۆیشتن بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆیان و بەدەستهێنانی سەركەوتن لەدژی لاوازترین و دەستكورترین چینی كۆمەڵگەكەمان كە ئەوانیش مەسیحی و ئیزدیەكانن.

ئەمەش لە باشترین نموونەی “عێراقەكەی دیكە”دا روویدا.

پارتە سیاسییەكان كە ئێستا سەرقاڵی تۆمەتباركردنی یەكترین لەوەی چی روویدا، دەبێ ئەوە لەبیر نەكەن كە بێگوێدانە ئەوەی ئەو تاڵانكار و تاوانبارانە سەر بە چ لایەنێكن یان لە سایەی كام لایەن گەورەبوون، هەموویان بەرهەمی دەسەڵاتی كوردین و زۆربەیان لەدوای 1991ەوە لەدایكبوون.

رووداوەكانی زاخۆ و سێمێل وەبیرهێنانەوەیەكی تاڵانكاری و تووندوتیژییەكانی شاری لەندەن بوون. یەكێك لەو هەڵوێستە سەرەكیانەی لەدوای دامەزراندنی سەروەری یاسا، ئەوەبوو كە پێویستە ریفۆرم لە سیستەمی پەروەردەدا بكرێت، تاوەكو نەوەیەكی نوێ دروستببێ كە بتوانێ باش و خراپ لەیەكتری جیا بكاتەوە.

یەكێك لە چەمكە مۆدێرنەكانی حكومڕانی، وەبەرهێنانە لە خەڵكدا نەك لە كەلوپەلدا. هۆكاری سەرەكیش ئەوەیە كە رێگری بكرێت لەدروستبوونی ئەو جۆرە رووداوانە. كە ئەو رووداوانە ئاشكرای دەكەن كوردستان هیچ كارێكی لەوجۆرەی نەكردووە.

وشە و چەمكەكانی لێبووردەیی، جیاكردنەوەی ئایین و سیاسەت لەیەكرت و جیاوازییەكانی نێوان جیهاد و تاوانكاری، بە نادیاری ماونەتەوە، هەروەك لەو رووداوانەدا بینران.

دەبێ دەسەڵاتدارانی كوردستان ئەم رووداوانە وەك زەنگێك تەماشا بكەن. ئەوان سەركەوتوونەبوون لە دروستكردنی نەوەیەك كە بتوانێ جیاوازی لەنێوان باش و خراپدا بكات. ئەوان سەركەوتوو نەبوون لە دروستكردنی نەوەیەكی نوێ كە لێبووردەیی هەبێ و بتوانێ جیاوازییەكانی نێوان ئایین و تاوان بزانێت.

لەمڕووەشەوە و بەتایبەتی لەم رووداوەدا، پارتی بەرپرسیارە. ئەوان هەمیشە شانازییان بەوەوە كردووە كە پارێزگای دهۆك پێگەی ئەوانە، ئەگەر هیچیش نەبێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان وایان پیشانداوە. ئەگەریش ئەمە راستبوو، دەبێ سەرۆك بارزانی لیژنەیەكی دیكە پێكبێنێ تاوەكو لێكۆڵینەوە لەوە بكات كە چۆن پارتی كارەكانی خۆی جێبەجێدەكات لەو ناوچەیە و چیش دەكەن تاوەكو رەوشتی لێبووردەیی و رێزگرتن لە بەرامبەر بەرز رابگرن و چۆنیش نەوەیەكی نوێ كە لەبەر چاویاندا گەورە بوون و هیچ خراپەیەك نابینێ لەوەی بچنە سەر موڵكی كەسێكی دیكە و بیسوتێنن.

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=147

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

You may use these HTML tags and attributes: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>