Aug 06

پەیامەکانی داودئۆغلو

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د داودئۆغلوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌ولێر و دواتریش بۆ كه‌ركووك، زۆر په‌یامی هه‌بوو بۆ هەولێر، بۆ به‌غدا و بۆ كه‌ركووكیش، په‌یامه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ توركیا یاریزانێكی گرنگ وبه‌هێز وسه‌قامگیره‌ له‌ ناوچه‌كه‌.به‌ڵام بابزانین یه‌كه‌مجار داودئۆغلو چ په‌یامێكی ره‌وانه‌ی توركیا كرده‌وه‌.لە کاتێکدا کە بەیاننامەی کۆبونەوەکە کەلە سایتی سەرۆکایەتی هەرێم بلاوبۆتەوە وباس لە پێویستی خاڵیبوونی سوریای …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=180

Jul 31

وتارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

وتارەكەی سەرۆك بارزانی دەربارەی قەیران و مەسەلەی لابردنی مالیكی وتارێكی باشبوو لە وەڵامدانەوەی رخنەگرانی، بەڵام دەكرا بۆ كەسانێكی دیكە، لە شوێنێكی دیكە، لەكاتێكی دیكە و بە زمانێكی دیكەبێت.هەربۆیە وتارەكە ئەو كاریگەریەی نەبوو كە چاوەڕێی لێدەكرا، بەتایبەتی كە هاوكاتبوو لەگەڵ خراپبوونی رەوشی ئاسایش و هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچەكانی نزیك سنووری سووریا.وەك چاودێرێك، یەكەم خاڵ كە …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=161

Jul 23

هەرێمی كوردستانی سووریا؟

هیوا مەحمود عوسمانهەرێمی كوردستانی سووریا؟ بەڵێ، دەكرێ هەبێت. ئێستاش باشترین كاتە رابگەیێندرێت. ئەمڕۆ كورد لەدۆخێكدایە بووەتە یاریزانێكی بەهێز لە “سووریای نوێ”دا و هەروەها لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیش. بەڵام بەشێكی زۆری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ رەوشی كوردانی پارچەكانی دیكەی كوردستان و هاوخەباتیان لەگەڵیان، بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان.رووداوەكانی هەفتەی رابردووی كوردستانی سووریا، ئاسۆیەكی نوێی بۆ …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=157

Jul 17

ئەنجوومەنی ئاسایش و مشتوومڕەكانی

ئەو مشتومڕەی لەسەر دانانی مەسرور بارزانی وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و د. خەسرەو گوڵ محەممەد وەك جێگری دروستبووە، ئاماژەیەكی روونی ئەو پەیوەندییە ناتەندروستەیە كە لەنێوان پارتە دەسەڵاتدارەكان و ئۆپۆزیسیۆنی ئەم هەرێمەدا هەیە.هەروەها ئاماژەیەكیشە لە نەبوونی بیركردنەوەیەكی سیستەماتیكی دامەزراوەیی دەسەڵاتدارانی هەرێمەكە. فایلی ئاسایش هەر لە سەرەتاوە كێشە بووە و لەسەر ئاگرێكی كزبووە. یەكەمیان، ناسنامەی هەردوو هێزی …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=159

Dec 22

عێراقی دوای ئەمریكا

رەنگە كۆمارییەكانی ئەمریكا بە ئاسانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ببەنەوە، ئەوان تەنیا پێویستیان بەوەیە كە زیاتر پێداگیری لەسەر بارودۆخی عێراق بكەن و كار لەسەر ئەو بڕیارەی سەرۆك ئۆباما بكەن كە سوپاكەی پێ كێشایەوەو وڵاتەكەی پێدایە دەست ئێران و میلیشیا و هێزە دژە ئەمریكییەكان.لەبەرئەوەی پێدەچێ بەهۆی سروشتی عەرەبی عێراق و ئەو دژایەتییەی بۆ ئەمریكا هەیانە، وادەردەكەوێت كە لەو …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=143

Dec 12

خەڵك میدیا دەكوژێت

جارێكی دیكە پرسیاری رۆڵی میدیا و رۆژنامەنووسان لە كۆمەڵگەدا هاتە ئاراوە، دوای ئەوەی ناوی هەزاران رۆژنامەنووس لەلایەن سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراقەوە هەفتەی رابردوو بڵاوكرایەوە بەمەبەستی وەرگرتنی یارمەتی لەلایەن حكومەتەوە. هۆكاری سەرەكی لە پشت ئەم هەنگاوە ئەوەیە كە ئەگەر رۆژنامەنووسان لایەنگری تۆبن، دەتوانی كاتێكی ئاسان لەحكومەتدا بەسەربەری، بەڵام ئەم بیركردنەوەیە هەڵەیە. ئەمەش لەكاتێكدا روودەدات كە زۆرینەی هەواڵەكانی …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=145

Dec 08

قوربانیانی نەزانی و سیاسەتی كوردستان

پێویستە سەرۆك بارزانی لیژنەیەكی دیكەی لێكۆڵینەوە پێكبێنێت، بێجگە لەو لیژنەیەی كە پێكیهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانانەی لە زاخۆ و بادینان ئەنجامدران. ئەو لیژنەیە دەبێ پێداچوونەوە لە كاری پارتی لەو ناوچانە بكات لەوكاتەی كۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەی كەوتۆتە بەردەست لە ساڵی 1991.بێجگە لەوەی كە وردە وردە دەردەكەوێت كە دەستێكی دەرەكی هەیە بۆ تێكدان و زیانگەیاندن بە هەموو …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=147

Nov 24

نەوتی كوردستان شەفاف بە ئینگلیزی و شاراوە بە كوردی

یەكێك لە وەزارەتە سەرنجڕاكێشەكانی حكومەتەكەی ئێمە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە. ئەو وەزارەتە یەكێكە لەو وزارەتانەی كە لە میدیاكانی رۆژئاوادا قسەی زۆری لەسەر دەكرێت، هەروەهاش لەلایەن بەغدا و ئەو كۆمپانیا نێودەوڵەتیانەی كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن یانیش بەنیازن كاربكەن.ئەو وەزارەتە ئەركی پەرەپێدانی پیشەسازییەكی نوێی لە كوردستان پێدراوە كە وەبەرهێنانی بیانی رابكێشێ و بەم هۆیەشەوە كوردستان بخاتە سەر …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=149

Nov 15

مالیكی و فۆبیای لەدەستدانی دەسەڵات

لێدوانی ئەمدوایەی مالیكی سەرۆك وەزیران، بەوەی دەستوور دەخاتە لاوەو بە تەوافوقی سیاسی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان مامەڵە دەكات، هێمایەكە بۆ لەخۆباییبوونی بە دەسەڵاتەكەی وەك “پیاوێكی بەهێز”. بە دەربڕێنێكی دیكە، لووتبەرزیی و باوەڕەی بەوەی كە ئەو هەموو شتێك دەزانێ و هەموو عیلمێكی سیاسەتی خەتمكردووە، بەوەش وای لە هەموو كەسێك كردووە كە یان لەگەڵی بێت یانیش لە دژی.هەفتەی …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=140

Oct 30

تاوانی زانیاری لە رژێمی مەلا و ژەنەڕاڵەكانی شەڕدا!

ئەوانەی بیر لە گۆڕینی رژێم دەكەنەوە لە عێراق دەتوانن زۆر پەلە نەكەن. رژێمەكە بەدەستی خۆی خەریكە گۆڕ بۆ خۆی هەڵدەكەنێت. بەو هەڵسوكەوتەی ئێستا دەیكات ، تەنیا بەرەو دووركەوتنەوەی زیاتر لەخەڵك ملدەنێ و دەسەڵاتێكی مۆدە بەسەرچوو دروستدەكات.ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، ئەوەیە كە هەر هەوڵێك كە حكومەتی عێراق دەیدات بۆ ئەوەی ببێتە بەشێك لە جیهانی مۆدێرن، بەوەی یاساییەك …

Continue reading »

Permanent link to this article: http://k.hiwaosman.com/?p=151

Older posts «